PM:12:54:19/04/2025
2156 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژانە نزیکەی ١٨٠هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت و وتیشی، ساڵانە داهاتی نەوتی قاچاخی هەرێم بە نزیکەی چوار ملیار دۆلاری دەخەمڵێنرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عەلا حەیدەری، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی رابیعە ئاماژەی بەوەکرد، رۆژانە نزیکەی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێت كە زیانێکی بەرچاوی ئابوری بە عێراق دەگەیەنێت و بەهای نەوتی قاچاخەکەش ساڵانە بە نزیکەی چوار ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
هەروەها وتیشی،
ئەو نەوتەی بەقاچاخ دەفرۆشرێت لە هەرێمەوە لە خوار نرخی جیهانییە و داهاتی رۆژانەشی
١١ ملیۆن دۆلارە.
هاوکات ئەوەشی
خستەڕوو، دوای بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی پاریس، هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە
بۆ بەندەری جەیهانی تورکی بە فەرمی راگیرا، بەڵام پرۆسەی بەرهەمهێنان بەردەوام بووە
و دەستكراوە بە هەناردەكردنی نەوت بەشێوەی نایاسایی، لە رێگەی تانکەر و ئامرازەکانی
تری گواستنەوە، لەدەرەوەی چاودێری حکومەتی فیدراڵی.