سەردێڕ:

بەهۆی ئاگر کەوتنەوەوە چوار کەس برینداربوون

PM:10:56:18/04/2025

9608 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گەڕەکی ئیسقەڵا لە سۆران ئاگر کەوتۆتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، لە گەڕەکی ئیسقەڵا لە سۆران ئاگر کەوتۆتەوە و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون و بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و بەهۆی ئاگرەکەوە چوار کەس برینداربوون کە دایک و باوکێک و دوو منداڵن،  لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کراون.
هەروەها چاوگێک لە نەخۆشخانەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دایکێکە و دوو مندالەکە رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کران، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دایکەکە سەرووی ٪٩٠ی سوتاوە و مداڵەکانیش سەرووی لە ٪٨٠یان سوتاوە.













گەلەری