AM:09:05:18/04/2025
4156 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە لە سەرتاسەری وڵات ئەگەری بارانبارینی پەرشوبڵاوی هەیە و هەندێکجار هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، کە سبەینێ لەهەندێک ناوچە ئاسمان ساماڵە و لە هەندێک ناوچەش وەکو دهۆک ئەگەری بارانبارینێکی کەم هەیە.
هاوکات، بە
شێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرماش لە هەفتەی داهاتووەوە کەمێک بەرز دەبنەوە لە رۆژانی داهاتوودا و زۆرترین
پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ بەمشێوەیە دەبێت: سلێمانی ٢٤ پلە، دهۆک ٢٥ پلە، هەولێر ٢٨
پلە، کەرکوک ٢٩ پلە، بەغدا ٣١ پلە.