سەردێڕ:

هۆکارەکانی تاڵی زمان و دەم چین؟

PM:11:57:17/04/2025

4000 جار خوێندراوەتەوە

ڕەنگە هەندێک کەس تامێکی تاڵ یان کانزایی لە دەمیاندا هەست پێبکەن و بەدوای هۆکاری پشت ئەم هەستە ناخۆشەدا بگەڕێن.


لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی "everdayhealth" بڵاوکراوەتەوە ڕوونیکردووەتەوە،هەستکردن بە تاڵی دەم چەند هۆکارێکی تەندروستی لەپشتە، لەوانە:

١. هەڵامەت یان هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان:

گۆڕانکاری لە هەستی تامکردندا لەوانەیە بەهۆی گیرانی لووت یان کاریگەری ڤایرۆسەکە لەسەر ڕژێنەکانی لیک بێت.

٢. بەکتریاکانی گەدە:

کاریگەری لەسەر ترشی گەدە دەبێت و دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆک، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی تامێکی تاڵ یان ترش لە دەمدا.

٣. گەڕانەوەی گەدە و سورێنچک:

یەکێک لە هۆکارە باوەکان بەرزبوونەوەی ترشەڵۆکە لە گەدە بۆ دەم و تامێکی تاڵ یان سووتاوی بەجێدەهێڵێت.

٤. کێشەی ددان یان پووک:

هەوکردنی دەم و ددان دەبێتە هۆی دروستبوونی تامێکی ناخۆش لە دەمدا.

٥. دەرمانەکان:

هەندێک لە دەرمانەکان وەک دژە زیندەیی، دژە خەمۆکی یان دەرمانی پەستانی خوێن، دەبنە هۆی دروستبوونی تامێکی تاڵ لە دەمدا.

٦. وشکبوونەوەی دەم:

کەمی لیک دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریا، ئەمەش تامی دەم دەگۆڕێت، پێویستە بڕێکی زۆر ئاو و شلەمەنیەکانی تر بخۆیتەوە بۆ زیادکردنی لیکی ناو دەم و کەمکردنەوەی ئەگەری وشکبوونەوەی جەستە.

٧. کێشەی تەندروستی جگەر یان گورچیلە:

لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا، تامێ تاڵ لە دەمدا ڕەنگە نیشانەی کۆبوونەوەی ژەهرەکان بێت لە جەستەدا بەتایبەت کێشەکانی جگەر یان گورچیلە.













گەلەری