PM:10:47:17/04/2025
1880 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، چوار قەسابخانە داخران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئارجان محەمەد رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک وتی، ئەم هەڵمەتە لەلایەن تیمەکانی کۆنتڕۆڵی تەندروستییەوە، بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێکرا، لەنێویاندا قائیمقامیەت، شارەوانی و لیژنەی سەرپێچییەکان.
باسی لەوەشکرد، لەماوەی هەڵمەتەکەدا، دەست بەسەر ٢٠ سەر مەڕ و ٣٥٠ کیلۆ گۆشتی نەشیاو بۆ خواردندا گیراوە، ئەمە جگە لە داخستنی چوار قەسابخانە، بەهۆی پابەندنەبوون بە پێوەرە تەندروستییە پێویستەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەڵمەتەکەدا دوکانداران و بەتایبەتیش
قەسابخانەکان رێنمایی دەکرێن بۆ شێوازی خۆپاراستن لەو نەخۆشییانەی لە ئاژەڵانەوە
دەگوێزرێنەوە، هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی سەرجەم شوێنەکان پابەنددەبن
بە خۆپاراستن لەو نەخۆشییانە، بەتایبەتیش تای خوێنبەربوون
.