سەردێڕ:

بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەزیری بەرگری سعودیە سەردانی ئێرانی کرد

PM:10:17:17/04/2025

1600 جار خوێندراوەتەوە

بۆ تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەزیری بەرگری سعودیە سەردانی ئێرانی کرد و لەگەڵ رابەری باڵای ئێران کۆبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەپێی بڵاوکراوەی میدیاکان، خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعودیە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران ئەوەش بە ئامانجی تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی دۆخی غەززە و سوریا و لوبنان و یەمەن.

هەروەها، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، وەزیری بەرگری سعودیە لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری ئێران کۆبووەوە و دەڵێن، وەزیرە سعودیەکە، پەیامێکی شای وڵاتەکەی گەیاندە رابەری ئێران.

باس لەوەش دەکرێت، لە سەردانەکە باس لە رۆڵی سعودیە لە ناوبژیوانی نێوان ئێران و ئەمەریکادا دەکرێت.













گەلەری