PM:09:48:17/04/2025
12240 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی داد عێراق ئازادکردنی نزیکەی دوو هەزار زیندانی لە دوای جێبەجێکردنی هەمواری نوێی یاسای لێبوردنی گشتی راگەیاند، وتیشی کە ئازادکردنەکان بە ئاسانی بەڕێوەدەچن، دوابەدوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارە پێویستەکان بەگوێرەی رێسا یاساییەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتەکە رایگەیاند، کۆی ئەو زیندانیانەی تا ئێستا ئازادکراون لە دوای جێبەجێکردنی هەمواری نوێی یاسای لێبوردنی گشتی لە ١ـی ئازاری ٢٠٢٥، گەیشتووەتە هەزار و ٩٦٧ زیندانی، ئەمەش بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی وەزیری داد.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی ئازادکردنەکە بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت، دوای تەواوکردنی هەموو رێکارە پێویستەکان، بڕیارەکانیش بڕیاری کۆتایین و زیندانییەکان دەستبەجێ دوای جێبەجێکردنی ئەو مەرجانە ئازاد دەکرێن.