سەردێڕ:

ترەمپ: پێموایە لەگەڵ چین دەگەینە رێککەوتنێکی بازرگانی باش

PM:08:23:17/04/2025

1464 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا، گەشبینی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتنێکی بازرگانی باش لەگەڵ چین.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە سەردەمی جۆ بایدن، سەرۆکی پیشووی ئەمریکا هەموو وڵاتان سوودیان لە ئێمە وەرگرتووە و ئێستا شتەکان بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا دەڕۆن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێیوایە لەگەڵ چین دەگەنە رێککەوتنێکی باش، پێشبینیش دەکەن رێککەوتنە بازرگانییەکان رابگەیەنن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بازاڕە جیهانییەکان لە دۆخێکی وەستاندان لە نێوان پەرەسەندنی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین، بەتایبەتی دوای سەپاندنەوەی هەندێک باجی هاوبەش.













گەلەری