سەردێڕ:

کۆبوونەوەی شاندی باڵای دانوستانکاری یەکێتی و پارتی کۆتایی هات

PM:05:48:17/04/2025

2364 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی باڵای دانوستانکارى پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆتایی هات و بە وتەی خۆیان کۆبوونەوەکە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەیەی نوێیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کۆبوونەوەی هەردوو شاندی باڵای دانوستانکارى پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆتایی هات.

هەروەها وتەبێژی پارتیش دوێنێ وتی، لە کۆبوونەوەی ئەمجارە زیاتر دەچنە ناو وردەکارییەکان و گفتوگۆ لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دەکەن.

وتەبێژی قوباد تاڵەبانیش، رایگەیاندبوو، هەردوو شاندی دانوستانکارى پارتی و یەکێتی لە سلێمانی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى دابەشکاریی پۆستەکان کۆدەبنەوە.


 


 













گەلەری