PM:04:28:17/04/2025
1144 جار خوێندراوەتەوە
جەبار یاوەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێویستە هەموو هێزە چەکدارەکان یەکبخرێنەوە و تەنها هێزی دەوڵەت بن نەک هێزی حزبی سیاسی، وتیشی ئەگەر ئەو هێزانە لە دەستی حزبی سیاسیدا بێت لە ململانێدا بەکاریدەهێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، نابێت حزبە سیاسییەکان هێزە چەکدارەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاربهێنن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هێز لە دەستی حزبدا بێت لە
ململانێکانیان بەکاریدەهێنن و بۆیەپێویستە سەرجەم هێزە چەکدارەکانی هەرێم یەکبخرێنەوە و تەنها هێزی
دەوڵەت بن.