PM:03:16:17/04/2025
1096 جار خوێندراوەتەوە
حكومەتی ئەمریكا، سزای بەسەر كۆمپانیایەکی وڵاتی چیندا سەپاند بەپاساوی ئەوەی كۆمپانیاكە پەیوەندی بە پیشەسازی نەوتی ئێرانەوە ھەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ھاتووە، "سزامان بەسەر كۆمپانیای چینی چاندۆنگ چینگچینگ بۆ كیمیایی سەپاندووە، چونكە نەوتی خاوی ئێران دەكڕێت و چارەسەری دەكات".
ئاماژە بەوەشکراوە، كۆمپانیاكە
خراوەتە لیستی سزاكانی ئەمریكاوە، بەھۆی ئەوەی بە بەھای زیاتر لە یەك ملیار دۆلار
نەوتی خاوی لە ئێران كڕیووە.
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە،
ئەمریكا سزای بەسەر ژمارەیەك كۆمپانیا و كەشتییەكدا سەپاندووە كە ئاسانكاری لە
گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ چین دەكەن وەك بەشێك لەو كەشتیانەی كە كەشتیگەلی سێبەر
ناسراون.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، حكومەتی
ئەمریكا بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، سیاسەتی ئەو پەڕی فشار بەرامبەر بە ئێران
جێبەجێ دەكات.