PM:01:16:17/04/2025
113756 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی هەستانەوەی مەسیح، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردەوە، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوەی حەزرەتی مەسیح رۆژی یەکشەممە ٢٠ـی نیسان پشووی فەرمی دەبێت تەنها بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم.
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەممە، ٢١ـی نیسان دەوامی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکان دەست پێدەکاتەوە.
هاوکات، ئەمیندارێتی
گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران
لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە رۆژانی ٢٠ و ٢١ـی ئهم مانگه كه دهكاته
یهكشهممهو دووشهممهى ههفتهى داهاتوو، پشووى فهرمى دهبێت بۆ سەرجەم
فەرمانبەران لە پێكهاتەی مەسیحییەکان لەعێراق بەبۆنەی (رۆژی
هەستانەوە).