سەردێڕ:

لە کەرکوک دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا؛ کەسێکیان گیانی لەدەستدا

PM:12:32:17/04/2025

1564 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار و لەمساڵدا، لە پارێزگای کەرکوک دوو حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکران ‌و چاوگێک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێک لە تووشبووەکان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەشیان دۆخی تەندروستی نا جیگیرە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، چاوگێک لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لەسنووریی پارێزگاکە، دوو حەڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەش دۆخی تەندروستی نا جێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵکی ناوچەی بەشیرە و پیشەی گۆشتفرۆشبووە و ئەوەی دیکەش بەرکەوتنی لەگەڵ ئاژەڵدا هەبووە و کاری ئاژەڵداریی کردووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی نا جێگیرە.


سۆران محەمەد - کەرکوک


تای خوێن بەربوون چییە؟

تای خوێنبەربوون (Hemorrhagic Fevers) به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە، لەڕێگەی زیندەوەرێکی بچووکەوە، کە ناوی (گەنە)یە، لەئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، لەزۆرینەی حاڵەتەکاندا نەخۆشییەکە لەسەر ئاژەڵ دەرناکەوێت، بەڵام کاریگەریی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەكات کە بەچەند شێوازێك دەردەکەوێت، کە بریتین لە(ئیبۆلا، لاسا، دەنگوو، ماربورگ‌و یەڵۆ فیڤەر).
تای خوێنبەربوون لەماوەی سێ بۆ ١٤ رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەوێت، کە گرنگترینیان بریتییە لەتایەکی بەرز، ئازاری ماسولکە‌و ئێسکەکان، بێهێزیی‌و هەستکردن بەگێژبوون.













گەلەری