سەردێڕ:

دانانی ورچی پەڕۆ لەژووری نوستنی منداڵان وەک بۆمبی چێنراو مەترسیدارە

AM:11:25:17/04/2025

56080 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە کە یارییە نەرمەکانی منداڵان (وەک ورچە پەڕۆینەکان) چەندین هێندە زیاتر میکرۆبیان هەڵگرتووە لە چاو کورسییەکانی توالێت.


توێژەرانی کۆمپانیای "MattressNextDay" بۆیان دەرکەوتووە، کە ورچێکی ئاسایی دوو هێندەی کورسییەکی ئاسایی توالێت میکرۆبی تێدایە، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە کە ئەم میکرۆبانە دەبنە هۆی هەوکردنی سەخت لە منداڵاندا.

دکتۆر سێنگۆلی جاێگی لە کلینیکی ئیتس من و تۆ لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەو واقیعەی لێرەدا ئاماژەی پێدەکەم ئەوەیە کە ئێمە تەنها مامەڵە لەگەڵ پیسیدا ناکەین، بەڵکو مامەڵە لەگەڵ مەترسییە تەندروستییە شاراوەکاندا دەکەین کە مەترسییەکی راستەقینە دروست دەکەن، بەتایبەتی لەو ماڵانەی کە منداڵی بچووکیان تێدایە یان ئەو کەسانەی کە سیستەمی بەرگریان لاوازە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاککردنەوەی ئەم شتانە دەبێت لە پێشینەی کارەکانی پاراستنی تەندروستی و خۆشگوزەرانیدا بێت.

هاوکات، لەکاتی توێژینەوەکەدا، تیمەکە نمونەیان لە حەوت شوێنی جیاوازەوە وەرگرتووە لەوانەش - بەتانییەک، ورچێکی ساوا، سەبەتەی زبڵدان و کورسییەکی تەوالێت، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە دوو لەسەر پێنجی ئەو بەتانییانەی کە ٤٣٪ و نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو ورچانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە، خوێندنەوەیان لە سەرووی ١٠٠٠ یەکە تۆمارکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئاستی بەرزی پیسبوون.

لە کاتێکدا رەنگە پێت وابێت سەبەتەی زبڵ و کورسییەکانی تەوالێت پڕن لە میکرۆب، بەڵام دەردەکەوێت زۆر پاکترن لە بەتانی و ورچێکی گەور، هەروەها، تێکڕای خوێندنەوەی کورسی ئاودەست ٨٦٤ یەکە بووە، لەکاتێکدا تێکڕای خوێندنەوەی سەبەتەی زبڵ تەنها ٢٩٤ یەکە بووە.













گەلەری