AM:10:53:17/04/2025
12404 جار خوێندراوەتەوە
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات لە سبەینێوە پلەکانی گەرما روو لەبەرزبوونەوەدەکەن و دەڵێت زۆپاکانتان هەڵگرن و موبەڕیدەکانتان حازرکەن، دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و شەپۆلی سەرما کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما ٣-٥ پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد تۆمارەکانی دوێنێ .
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمانی سبەینێ لە نێوان سامال و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی
ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : ٢٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٠ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٥ پلەی سیلیزی