توێژەران دوای شەش مانگ لە توێژینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە کەمی ڤیتامین K دەبێتە هۆی زنجیرەیەک گۆڕانکاری نەرێنی لە مێشکدا، بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کێشەی کەمی ڤیتامین K یان هەیە دابەزینی بەرچاویان لە تواناکانی فێربوون و بیرەوەریدا بینیوە بە بەراورد بە هاوتەمەنەکانیان کە بڕێکی پێویستیان وەرگرتووە.
سەرەتا تاقیکردنەوەکان لەسەر مشک ئەنجامدراوە، ئەنجامەکان دەریانخستووە ئەو مشکانەی کەمی ڤیتامین K یان هەبووە لە تاقیکردنەوەکانی ناسینەوەی شتە نوێیەکاندا سەرکەووتوو نەبوون.
لە کاتی پشکنینی شانەکانی مێشکدا، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کەمی ڤیتامین K هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی دروستبوونی دەمارە نوێیەکان لە هیپۆکامپوس، ئەو ناوچەیەی مێشک کە بەرپرسە لە بیرەوەری و فێربوون، هەروەها زیادبوونی هەوکردنی دەمارەکان کە بە شێوەیەکی باو پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی تێکچوونی دەمارەکانەوە هەیە.
دکتۆر سارابووس نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند " ئەم دۆزینەوانە گرنگی خۆراکی هاوسەنگ بەهێز دەکەن، تیمەکە لە ئێستادا کار لەسەر تێگەیشتن لەو میکانیزمە وردانە دەکەن کە ڤیتامین K چۆن کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک دەبێت، ئەمەش ڕەنگە ڕێگە خۆش بکات بۆ پەرەپێدانی ستراتیژی نوێ بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک بە تایبەت لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا"
جێگەی باسە ڤیتامین K لە سەوزە گەڵادارەکانی وەک سپێناخ، برۆکلی ، نۆکی سەوزدا زۆرە.