سەردێڕ:

هێرشەکان بەردەوامن؛ ئەمریکا ٥٠ هێرشی ئاسمانی کردە سەر پێگەی حوسییەکان

PM:11:49:16/04/2025

2604 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بەرفراوانی بۆسەر پێگەی حوسییەکان لە یەمەن ئەنجامدا، لە بەرامبەریشدا حوسییەکان دەڵێن، لە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ناوەستن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٥٠ پیگەی چەکدارانی حوسییەکانیان لە پارێزگاکانی باکوور و ناوەڕاست و رۆژئاوای یەمەن کردووەتە ئامانج.

لە بارەی هێرشەکانی ئەمریکاوە گروپی چەکداریی حوسییەکان هیچ زانیارییەکی دەربارەی ژمارەی کوژراو و زیانەکانی هیڕشەکان ئاشکرا نەکردووە.

بەڵام لە راگەیەندراوێکدا وتوویانە، هێرشەکانی سوپای ئەمریکا نایان وەستێنێت و بەردەوام دەبن لە بەئامانجگرتنی سەرجەم کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

وتوشیانە، تەنانەت هەر کەشتییەکی بازرگانی هی هەر وڵاتێکی تربێت بەڵام پەیوەندیی بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هەبێت دەستی لێ ناپارێزن و هێرشی دەکەنە سەر.

 













گەلەری