سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا ٣ کەس برینداربوون

PM:08:47:16/04/2025

9840 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، لە نزیک هەڵەبجە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، سێ کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای سەرەکیی قلیچ – گوندی عەنەب، نزیك مزگەوتی (قلیچ) لە هەڵەبجە، سێ کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە، لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی رووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە.

دەشڵێت، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، یەکێك لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.













گەلەری