سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی دەڵێت، كۆبوونەوەكانییان لەگەڵ یەكێتی زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، هۆشیار زێباری، سەرۆكی شاندی دانوستانكاری پارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی یەكێتی و پارتی زۆربە باشی بەڕێوەدەچن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، گفتوگۆکراوە لەبارەی وردەکاری لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان و
سەرۆكایەتییەكان، پرۆسەكە زۆر
بەباشی بەڕێوەدەچێت، ئومێد دەكەن ئومێدەوارن بەزووترین كات حكومەت پێكبهێنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بە گوێرەی زانیارییەکان، پارتی و یەکێتی لەسەر
دابەشکردنی پۆستەکان رێککەوتوون و سەرۆکایەتیی حکومەت و هەرێم بۆ پارتی دەبێت و
یەکێتی دەبێتەوە جێگریان.
هاوکات، یەکێتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و هەشت وەزارەت وەردەگرێت.