PM:07:35:16/04/2025
4052 جار خوێندراوەتەوە
هەرچەندە بەپێی رێککەوتنەکان دەبوو هەفتەی رابردوو لیستی مووچەی مانگی چوار و دەرخستەی کۆتایی مانگی سێ رەوانەی بەغدا بکرایە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا نەیناردووە. وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەریش دەڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچە رەوانە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕوان دەکەن تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەغدا پارەی مووچەی مانگی چوار رەوانە بکات.
هاوکات، سەرەڕای نەناردنی لیستەکە، تا ئێستاش حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی
ناوخۆی مانگی ئازاریشی رادەستی بەغدا نەکردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەنیازە لە زووترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی
مانگی چواری مووچەخۆرانی بکات، بەڵام هێشتا هەرێم بە قسەی خۆیان سەرقاڵی ئامادەکردنی
لیستەکەن.