سەردێڕ:

ئیسرائیل: رێگا بە هیچ هاوکارییەکی مرۆیی نادەین بچێتە غەززە

PM:06:32:16/04/2025

1732 جار خوێندراوەتەوە

وزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هیزەکانیان لە غەززە و لوبنان و سوریا دەمێننەوە و نایانکشێننەوە، وەک فشارێکیش بۆسەر حەماس رێگە بە هیچ هاوکارییەکی مرۆی نادەن بچێتە غەززەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، سەرەڕای بەردەوامی هەوڵەکانی ناوبژیوانان بۆ دەستپێکردنەوەی ئاگربەستە وەستاوەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، لەهەر هەلومەرجێکدا بێت ئەو شوێنانەی دەستیانبەسەردا گرت٢وە لە غەززە، تێیدا دەمێننەوە و بەجێی ناهێڵن.

هەروەها جگە لەوەی جەختی کردووەتەوە هێزەکانیان ناکشێننەوە لەو شوێنانەی تێیدان، دڵنیایشی داوە لەوەی بە مەبەستی فشارخستنە سەر حەماس، رێگە بە هیچ هاوکارییەکی مرۆیی نادرێت بچێتە غەززە .
ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە مانگی رابردووەوە، هێزەکانی ئیسرائیل دەستیانگرتووە بەسەر ناوچەیەکی فراواندا لە غەززە، ئەم هەنگاوەش بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی لە باشوور و بەدرێژایی کەناراوەکانی غەززە خستوەتە ژێر فشارەوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەوەشی راگەیاندووە، بەپێچەوانەی رابردووەوە، سوپاکەیان ئەو ناوچانە چۆڵ ناکات کە پاکیانکردووەتەوە و داگیریانکردووە، لە دوای شکاندنی ئاگربەستەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە سوپاکەیان لە ئێستادا لە ١٠٪ی غەززەی بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ کردووە بەردەوامیش دەبن بۆ فراوانترکردنی ناوچەکانی ژێردەستیان و هیچ مەترسییەکی حەماسیان لەو ناوچانە نەهێشتووە.
کاتز ئاماژەی باسی لەوەکردووە، سوپای ئیسرائیل نەک تەنها لە غەززە بەڵکو لە لوبنان و سوریاش ناوچەی ئەمنی دیاریکردووە، کە وەک بەربەستێک لە نێوان دوژمندا دەمێنێتەوە.













گەلەری