سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: هیچ كەسێك ناتوانێت پەرلەمانی كوردستان هەڵبووەشێنێتەوە

PM:06:07:16/04/2025

2420 جار خوێندراوەتەوە

دوای هۆشدارییەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانەوە کاردانەوەی دروستکرد و سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، كەس ناتوانێت پەرلەمانی كوردستان هەڵبووەشێنێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، پەرلەمان موڵكی خەڵكی كوردستانە و هیچ كەسێك ناتوانێت هەڵیبووەشێنێتەوە.
قسەکانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر وەک وەڵامێکە بۆ قسەکانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کە رایگەیاندبوو، ئەگەر لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، ئەوا پەرلەمان هەڵدەوەشێننەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵی ٢٠٢٣ لەسەر سکاڵای نەوەی نوێ دادگای فیدڕاڵی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە.












گەلەری