سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: هیوادارم تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت

PM:03:43:16/04/2025

1824 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە دیداری سلێمانی دەڵێت، هیوادارە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە حکومەتی نوێ پێکبهێندرێت. سەبارەت بە مووچەش دەڵێت، زۆر ناخۆشە بابەتی مووچە ببێت بە هەواڵی مانگانە، لە وڵاتێکی وەکو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، نەدەبوو ئەمە بابەت بێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوەش کرد، گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت بەشێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن.

لەبارەی نرخی پرۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێریش وتی، ٨٠٪ـی ئەو کەسانەی بەشدارن لە پڕۆژەکە، کەمتر لە جاران پارە دەدەن، ئەوانەی زیاتر پارە دەدەن، ئەو کەسانەن کە کارەبای زیاتر بەکاردەهێنن.

دەربارەی هەژماری من باسی لەوەکرد، ئەوانەی بەشدارن لە پڕۆژەکە، خۆیان باشترین وەڵامیان هەیە، سەرووی ٩٥٪ـی ئەو کەسانەی بەشدارن، لە پڕۆژەکە رازین.



 













گەلەری