سەرۆکی یەکێتی بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، لەگەڵ پارتی لەسەر پرەنسیپی حكومڕانی رێككەوتوون لەمەودوا گفتوگۆکان دەچێتە نێو وردەکارییەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بافڵ تاڵەبانـی، سەرۆکی یەکێتی بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، لەگەڵ پارتی لەسەر پرەنسیپی حكومڕانی رێككەوتوون و کۆبوونەوەکانیشیان لەگەڵ پارتی لێکتێگەشتنی زیاتر لە نێوانیاندا هەیە.
وتیشی،
گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتی باشە و بەردەوامە، تاوەکو ئێستا بە باشی دەڕوات، لەسەر
پرەنسیپی حكومڕانی رێككەوتوون و لەمەودوا گفتوگۆکان دەچێتە نێو وردەکارییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، لەوە دڵخۆشتر ئەوەیە، توانیویتی چەند جارێک لەگەڵ مەسرور
بارزانی کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکانیش لێکتێگەشتنی باشیان هەبووە.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەکرد،
گرنگە لایەنە كوردییەكان بە یەك لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەكان بكەن و وتی، لە
كۆبوونەوەی داھاتووی لەگەڵ مەسرور بارزانی مەبەستییەتی ئەو بابەتە باس بکات.