سەردێڕ:

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر: لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەیە

PM:01:49:16/04/2025

1620 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چوار ئامادەیە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە بنێردرێت بۆ بەغداد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەیە.

وتیشی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە بنێردرێت بۆ بەغداد و وردبینی تێدابکرێت.













گەلەری