سەردێڕ:

سودانـی: بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانـی عێراق خۆم کاندید دەکەم

AM:10:38:16/04/2025

2044 جار خوێندراوەتەوە

لە نۆیەمین دیداری سلێمانی سەرۆک وەزیرانـی عێراق دەڵێت، خۆی کاندید دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانـی عێراق، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانـی عێراق و بەشداریی کارایی هاوڵاتیان لە هەڵبژاردن خاڵی سەرەکی گۆڕانکارییە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانـی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق، لە نۆیەمین دیداری سلێمانی دەڵێت، کاریان کردووە بۆ ویستی گەلی عێراق و خەمی ئەوان خەمی هاوڵاتیانی عێراقە و خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئاڵانگارییەکان و بەردەوام دەبن لە خزمەتی خەڵک.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەین بۆ گەنجان و پرۆژەی بچوکیان بۆ دروستدەکەن و عێراق بەردەوامە لە پێشکەوتن، گەنجان سامانێکی مرۆین و کاردەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەکانیان، دەشڵیت، رێگەنادەن ململانێى سیاسی ببێتەهۆى رێگرى لە خزمەتکردنى خەڵک، لە هەوڵدان خەڵک و حکومەت کۆبکەینەوە وحکومەت بەردەوام دەبێت لە تێپەڕاندنى ئاڵنگارییەکان.
وتیشی، لە سێ ساڵی رابردوو گلدانەوەی ئاو سێ هێندە زیادی کردووە و لە بواری تەندروستی و کارەبا و نەوت پیشکەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە و هەوڵى چڕیش دەدەن رێژەى بەرهەمى غاز زیاد بکەن و داهاتی گومرگ لە ٪٢٨ زیادی کردووە و هەڵاوسان لە عێراق لە ٪٢.٧ دابەزیوە، بەردەوامیشن لە زیادکردنی داهاتی نانەوتی،  بەردەوامین لە چاکسازی لە بانکەکان بە ئامانجی گەشەسەندنی ئابووری.
باسی لەوەشکرد، کاتی ئەوەهاتووە هاوپەیمانێکانمان لەگەڵ هاوپەیمانان رێکبخەینەوە،  لە چەند رۆژی داهاتوودا هاوپەیمانێتیە کەیان رادەگەیەنن. 

هەروەها، هەنگاوی باش نراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا، یەکەم جارە هەوڵدراوە کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە دەستوور چارەسەربکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، خەمی ئەوان خەمی هاوڵاتیانی عێراقە، رێگەنادەن ململانێى سیاسی ببێتە هۆى رێگرى لە خزمەتکردنى خەڵک، لە هەوڵدان خەڵک و حکومەت کۆبکەنەوە. 
هاوکات، هەوڵدەدەن دامەزراوەکان رێکبخەنەوە و چەک لە دەستی دەوڵتدا بێت، بەهۆی دۆخی سوریاوە چالاکی چەکدارە تیرۆرستەکان زیادی کردووە و هەروەها، بانگێشتی ئەحمەد شەرعیان کردووە بۆ سووریا.
رونیشیکردەوە، عێراق ناچێتە ناو ململانێی ناوچەکە کاریگەری ئەمریکا و ئێران کاریگەری دەبێت لەسەر ناچەکە، هیوادارن دانوستانی عێراق و ئێران بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەبچیت.















گەلەری