حکومەتى ئوردن ١٦ کەسى دەستگیرکرد و دەڵێت، ئەو کەسانە هەوڵى کودەتایی سەربازییانداوە و لە لوبنان مەشقیان کردووە و ویستویانە ئاژاوە لە وڵاتەکەدا بنێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئوردن دەستگیرکردنی ١٦ تۆمەتباری لە پەیوەندی لەگەڵ پیلانی ئاژاوەگێڕی راگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بە وردی چاودێرییان دەکردن.
باسیان لەوەشکردووە، پارەیان له وڵاتانی ئەو ناوچەوە وەرگرتووه و راهێنانیان
له باشووری لوبنان کردووە.
هەروەها، نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە
جەعفەر حەسەن، هاوتا ئوردنییەکەی، هاوسۆزی تەواوی لوبنانی لەگەڵ ئوردن دەربڕی لە رووبەڕووبوونەوەی
هەر پیلانێک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەی.
هەروەها، ئامادەیی تەواو بۆ هاوکاریکردنی
دەربڕی.