سەردێڕ:

مانگى داهاتوو عێراق دەستدەکات بە پرۆژەى هێڵى سێهەمى بۆرى ژێر دەریای بۆ گواستنەوەى نەوت

AM:08:57:16/04/2025

784 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرى کۆمپانیاى نەوتى بەسرە دەڵێت مانگى داهاتوو دەستدەکرێت بە پرۆژەى هێڵى سێهەمى بۆرى ژێر دەریای بۆ گواستنەوەى نەوتى عێراق و وتیشی، پرۆژەکە لەسەرەتاى ٢٠٢٨ دا دەست دەکات بە گواستنەوەى نەوتى عێراق و رۆژانە دەتوانێت نزیکەى دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەبکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، باسم عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسرە رایگەیاند، دەستپێکردنی راستەقینەی پرۆژەکە لەدوای تەواوبوونی رێکارەکانی قەرزدانی دۆکیۆمێنتاری دەستپێدەکات، کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئایاردا تەواو بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە بریتی دەبێت لە جێبەجێکردنی پاکێجێکی کارکردنی پێشوەختە، کە بریتییە لە ئینفۆنتۆری کەرەستەی هەڵگیراو، ئەنجامدانی رووپێوی دەریایی، پشکنینی تەکنیکی و پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکان و پەسەندکردنی دیزاین و پلانەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی ئامادەکردنی راپۆرتێکی تەکنیکی تۆکمە بۆ ئەم قۆناغە.

باسی لەوەشکرد، پڕۆژەکە راستەوخۆ بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی توانای هەناردەکردنی ئۆپەراسیۆنی عێراق، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر داهاتی ئابووری دەبێت.

وتیشی، هێڵی سێیەمی بۆری دەریایی نوێنەرایەتی یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکان دەکات کە پاڵپشتی ژێرخانی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق دەکات.













گەلەری