سەردێڕ:

عێراق نرخی نەوت لە بودجەدا کەمدەکاتەوە

PM:10:41:15/04/2025

908 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گریمانەکەی ساڵی ٢٠٢٥ کەمتر دەبێت لە ٨٠ دۆلاری ساڵی رابردوو بۆ هەر بەرمیلێک، بڕیارەکە سەرەتای ئەمساڵ بەهۆی دانوستانەکان لەسەر پارەدان بە کۆمپانیا نەوتییەکان دواکەوت و نرخی نەوت لە بودجەدا کەمدەکەنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، راوێژکارێکی سودانـی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق، بەنیازە گریمانەی نرخی نەوت لە بودجەی فیدراڵیدا کەم بکاتەوە.

هەروەها، ئەمساڵ نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە دوو هەفتەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، چونکە باجەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بازاڕەکانی جیهانیان هەڵوەشاندەوە.

هاوکات، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٣ پەرلەمانی عێراق پلانی خەرجییەکانی تا ساڵی ٢٠٢٥ پەسەندکرد، لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ـدا گریمانە کرابوو کە نرخی نەوتی خاو ٧٠ دۆلار بێت، ساڵانی دواتر پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و دەستکاری دەکرێن، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێکی برێنت لە لەندەن لە خوار ٦٥ دۆلارەوە دەفرۆشرێت

دئەوەش لە کاتێکدایە، دابەزینی نرخی نەوت فشارێکی زۆر دەخاتە سەر ئابوورییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە وابەستەی نەوتن.













گەلەری