سەردێڕ:

ستیف ویتکۆف: پێویستە ئێران واز لە پرۆگرامی دروستکردنی چەک بهێنێت

PM:06:16:15/04/2025

1508 جار خوێندراوەتەوە

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی، پێویستە ئێران واز لە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی بهێنێت و لەگەڵ ئێران کاتێک رێککەوتن دەکرێت تەنیا مەرجەکانی ترەمپی تێدا بێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ستیف ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران رایگەیاند، هەر رێککەوتنێک واژۆ بکرێت، پێویستە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وتیشی، رێككەوتن لەگەڵ ئێران كاتێك ئەنجام دەدرێت، كە مەرج و داواكارییەكانی ترەمپ جێبەجێ بكرێت، بۆیە پێویستە تاران واز لە پڕۆگرامی بەرهەمهێنانی چەك بهێنێت.

هەروەها، پێویستە ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم و پڕۆگرامی دروستکردنی چەک رابگرێت و نەیانهێڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کۆشكی سپی رێككەوتنێكی لە ئێران دەوێت كە ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەستەبەر بكات.













گەلەری