سەردێڕ:

کۆریای باکور گەورەترین کەشتی جەنگی خۆی دروستدەکات کە درێژیەکەی دەگاتە ١٤٠ مەتر

PM:05:36:15/04/2025

1756 جار خوێندراوەتەوە

ئەو وێنانەی کە لەلایەن کۆمپانیا سەربەخۆکانی مانگی دەستکردی ماکسار تەکنەلۆجی و پلانێت لابسەوە گیراون، ئاشکرایان کردووە کە کەشتیە جەنگیەکەی کۆریای لە کارگەیەکی کەشتیوانی لە کەنارەکانی رۆژئاوای کۆریای باکوور کە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای پیۆنگیانگی پایتەختەوە دوورە، لە قۆناغی دروستکردندایە و درێژیەکەی ١٤٠ مەترە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، کەشتیی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەو وێنانە بەردەوامی دروستکردنی چەک و سیستمی دیکەی ناوخۆیی بۆ کەشتییەکە دەردەخەن، کە پێدەچێت مووشەکی رێنماییکراو بێت کە بۆ هەڵگرتنی مووشەک لەناو بۆری هەڵدانی راستدا دروستکراوە بۆ بەکارهێنان لەدژی ئامانجە وشکانی و دەریاییەکان.

شرۆڤەکاران ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە پێدەچێت کەشتییەکە بە راداری پێشکەوتوو دروستکرابێت، توانای بەدواداچوونی هەڕەشە و ئامانجەکانی هەیە بە خێرایی و وردتر لە تواناکانی کۆریای باکوور کە پێشتر نیشانی دابوو.

هەروەها، درێژی ئەو کەشتییە جەنگییە نزیکەی١٤٠مەترە، بەمەش دەبێتە گەورەترین کەشتی جەنگی تا ئێستا لە کۆریای باکور دروستکراون، بەپێی شیکارییەکی جۆزێف بێرمودێز جونیۆر و جێنیفر جۆن لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی.













گەلەری