سەردێڕ:

کونسوڵی روسیا لە هەرێم سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد

PM:05:06:15/04/2025

1412 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵی روسیا لە هەرێم سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و دۆخی سیاسی هەرێم و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان تاوتوێ کرد، هاوکات، شاندێکی پەرلەمانی سویدیش سەردانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی لە پەرلەمانی کوردستان کرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، ماکسیم رۆبین، کونسوڵی روسیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد.

لە کۆبوونەوەکەیاندا، شاسوار عەبدولواحید و ماکسیم رۆبین تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کرد کە بڕیارە لە مانگی ١١ـی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.

هاوکات شاندێکی پەرلەمانی سوید سەردانی فراکسیۆنی نەوەی نوێی لە پەرلەمانی کوردستان کرد، لە سەردانەکەیاندا ئاڵوگۆڕی بیروبۆچونەکان و پەیوەندییەکانی هەردوولا کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەیاندا شاندەکەی سوید سەرسامی خۆیان بە سەرکەوتنەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وەک و هێزێکی سیاسی مەدەنی دەربڕی.

 

 













گەلەری