سەردێڕ:

سودانی: باج لەسەر کاڵای هاوردەکراو دادەنێت

PM:04:49:15/04/2025

1500 جار خوێندراوەتەوە

باجی گومرگی زیادە بە بڕی ٪٦٠ لە یەکەی پێوانەکردنی ئەو بەرهەمە سندوقی شەفاف و کوپی پلاستیکیانەی کە یەکجار بەکاردەهێنرێت و هاوردەی عێراق دەکرێت لە هەموو وڵاتان و سەرچاوەکانەوە سەپاند.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بۆ پشتیوانی لە کەرتی تایبەت، لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەشنووسی یاسای هاوبەشی گشتی و تایبەت پەسەند کرا و رەوانەی پەرلەمان کرا، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی دەستوور، هاوکات بە لەبەرچاوگرتنی سەرنجەکانی بەشی یاسایی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.

هەروەها، ئەنجومەن میکانیزم و کۆنترۆڵەکانی دەرکردنی گەرەنتی سەروەری بۆ کەرتی تایبەتی عێراق پەسەند کرد، لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی بۆ سێ ساڵەکە.

هاوکات، لە چوارچێوەی سەپاندنی رێوشوێنی خۆپارێزی بەسەر کاڵای هاوردەکراودا، ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەند کرد:

١ـ باجی گومرگی زیادە بە بڕی ٪٦٠ لە یەکەی پێوانەکردنی ئەو بەرهەمە سندوقی شەفاف و کوپ پلاستیکیانەی کە یەکجار بەکاردەهێنرێت و هاوردەی عێراق دەکرێت لە هەموو وڵاتان و سەرچاوەکانەوە سەپاند، بۆ ماوەی چوار ساڵ، هەروەها چاودێریکردنی بازاڕی ناوخۆ لە ماوەی جێبەجێکردنی باجی گومرگی زیادە.

٢- دەسەڵاتی گشتی گومرگی باجی گومرگی زیادە لەسەر ئەو بەرهەمەی پێشتر ئاماژەی پێکراوە جێبەجێ دەکات و جارجارە وەزارەتی گەشەپێدان و رێکخراوی پیشەسازی ئاگادار دەکاتەوە سەبارەت بە بڕی هاوردەکردنی عێراق لەو بەرهەمانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، بەهای ئەو باجە گومرگییە زیادانەی کە لەسەر هاوردەکاری بەرهەمی بیانی کۆدەکرێنەوە، بەهای هاوردەکردنەکە، وڵاتانی هەناردەکار، و کۆمپانیا هاوردەکارەکان.

٣ـ وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ئەمانەی خوارەوە لەبەرچاو دەگرێت:

بڕی زیادبوونی هاوردەکردن بە بەراورد بە سێ ساڵی پێشوو بۆ دیاریکردنی ڕادەی زیادبوونی ناڕەوا.

بۆ بەیاننامەیەک لە توانای کۆمپانیای سکاڵاکار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ، دڵنیابوون لەوەی نرخەکان هەڵاوسنابن.

ج- دیاریکردنی گرنگی ئەو پاراستنەی کە پێویستە بۆ ئابووری نیشتمانی.

٤ـ دەسەڵاتە ڕێکخەرەکان پێداچوونەوە بەو کاریگەرییانەدا دەکەن کە لە ئەنجامی سەپاندنی پاراستنی گومرگی زیادە بەسەر بەرهەمی هاوردەکراودا دروست دەبن.

٥ـ ئەم بڕیارە دوای ١٢٠ رۆژ لە بەرواری دەرچوونی جێبەجێ دەکرێت.

لەهەمان چوارچێوەدا ئەنجومەن راسپاردەی تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی پۆڵا بەهێزکەر بۆ قەبارەکانی ١٠ـ٣٢ ملم پەسەندکرد، کە بریتییە لە زیادکردنی باجێکی تری گومرگی لەسەر بەرهەمی پۆڵا بەهێزکەر بۆ قەبارەکانی ١٠ـ٣٢ ملم بە بڕی٪١٠، بەجۆرێک کە باجەکە ببێتە ٪٣٠، بە بەکارهێنانی دەسەڵاتی وەزیری دارایی کە لە مادەی ٢ـی گومرگدا هاتووە یاسای گومرگی (٢٢ی ساڵی ٢٠١٠) وەک هەموار کراوەتەوە.

لە فایلی وزەدا، ئەنجومەن رەزامەندی دەربڕی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی وەزارەتی نەوت، کۆمپانیای نەوتی بەسرە لە بواری ئەندازیاری، تەداروکات و بەڕێوەبردنی بیناسازی (EPCM) لە کێڵگەی نەوتی مەجنون. بەمەبەستی بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان بە گرێبەستەکە تاوەکو تەندەرە نوێیەکە دەستپێدەکات و گرێبەستە نوێیەکە ئەنجام دەدرێت.

وەک بەشێک لە ڕێکارەکانی دابینکردنی کارەبا، ڕەزامەندی دراوە بە وەزارەتی کارەبا بۆ گرێبەستکردن بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ هەرێمی باکور بە بڕی گرێبەستکراو، کە بڕی ٥٠٠ مێگاواتە.

سەبارەت بە میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ داواکاری قەرەبووکردنەوەی بەڵێندەران کە لە ئەنجامی جێبەجێکردنی گرێبەستە حکومییەکانەوە دێتە ئاراوە، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە پشتڕاستکردنەوەی پابەندبوونی وەزارەتی تەندروستی بە بڕیاری ژمارە ٢٤٢٤١ـی ٢٠٢٤ی کابینەی حکومەت سەبارەت بە پڕۆژەکانی نەهرەوان، حوسێنیە، حەکیم، و نەخۆشخانەی ئەلکەرمە.

هەروەها رەزامەندی درا بە رێگەدان بە وەزیری ژینگە بۆ دانوستان و واژۆکردنی رەشنووسی رێککەوتنی پرۆژەکە لە نێوان رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ فاو، وەک قەوارەی باوەڕپێکراو لەلایەن سندوقی سەوزی کەشوهەوا، و حکومەتی عێراق.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رەشنووسی یاساکانی چاودێری نەوجەوانان و یەکەم هەموارکردنی یاسای چاودێری منداڵانی خوار تەمەنی لە یاسایی ٧٨ـی ساڵی ١٩٨٠پەسەند کرد.













گەلەری