سەردێڕ:

عێراق کۆمپانیایەکى پشکدار بۆ رێگەى گەشەپێدان دادەمەزرێنێت

PM:04:16:15/04/2025

1236 جار خوێندراوەتەوە

عێراق هەنگاوێکى نوێى پێشکەوتوو بۆ خاوەندارێتى پرۆژەى گەشەپێدان دەگرێتەبەر و هاوڵاتییان و کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەتوانن لە پڕۆژەکەدا ببنە خاوەن پشک.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، محەمەد نەجار، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی گەشەپێدانی عێراق رایگەیاند، گۆڕانکاریى لە فەلسەفەى بەڕێوەبردنى ئابووریى نیشتمانیدا دەکەن، کۆمپانیایەکى پشکدارى گشتى بۆ بەڕێوەبردنى پرۆژەى رێگەى گەشەپێدان دادەمەزرێنن، کە هاووڵاتیانى عێراق و کۆمپانیا ناوخۆیى ونێودەوڵەتییەکاندەتوانن ببنە خاوەن پشک لە پرۆژەکە و قازانج بکەن و لە بەڕێوەبردنیدا رۆڵیان هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم هەنگاوە پرۆژەکە بەتەنها موڵکى دەوڵەت نامێنێت و رۆڵى لە جێبەجێکارى پرۆژەکەوە دەبێتە رێکخەر و سەرپەرشتیارى پرۆژەکە، خاوەن پشکەکان بەهەمانشێوەى دەوڵەت رۆڵیان دەبێت و دەبنە خاوەن بڕیار، بەوەش ئەو نەختینە وەستاوەى لە عێراق هەیە جوڵەیەکى تێدەکەوێت و هانى هاوڵاتیان دەدات بەشداربن لە وەبەرهێنانى نێوخۆییدا نەک سنووردارکردنیان، کە تەنها ببنە بەکارهێنەرى خزمەتگوزارییەکان.

لەم هەنگاوەى حکومەتى عێراق ناویەتى، ئەگەر کۆمپانیا پشکدارەکە بەگوێرەى ستانداردى نێودەوڵەتى کارەکانى بکات، دەوڵەت لە ٢٥٪ بۆ لە ٣٠٪ـی سەرمایەگوزارى پرۆژەکە دەستەبەر دەکات ئەویش بۆ گرەنتیکردنى سەرپەرشتیکردن و رێکخستنى، ئەوەى دیکەى دەبێتە پشکى هاوڵاتى و کۆمپانیاکان.













گەلەری