سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: لە دوو هەفتەی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە پەرلەمان هەڵدەوەشێنینەوە

PM:01:19:15/04/2025

2224 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی دیکە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، پەرلەمان هەڵدەوەشێنینەوە، دەشڵێت، چاوەڕوانی هەنگاوی گرنگ بن لە نەوەی نوێ لە دوو هەفتەی داهاتوودا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی ئێستا بەڕێوە ناچێت، لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ـوە نە پەرلەمانمان هەیە و نە حکومەتێکی باوەڕپێکراو".

ئەوەشی خستەڕوو، دەتوانن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێتەوە لە هەمان کاتی ئەنجامدانی هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ١١ ی ئەمساڵ.
شاسوار عەبدولواحید باسی لەوەشکرد، 
چاوەڕوانی هەنگاوی گرنگ بن لە نەوەی نوێ لە دوو هەفتەی داهاتوودا.













گەلەری