سەردێڕ:

ئەمڕۆ بەفر و باران کوێ دەگرێتەوە؟

AM:10:06:15/04/2025

2512 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی بێت زستان گەڕاوەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ بارانبارین و بەفر دەبارێت و سبەینێش بەردەوام دەبێت. دەشڵێت، پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوەیەکی بەرچاو دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی وتیشی، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت و بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە هەیە و تا شەو بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ئەمشەوەوە کاریگەریی شەپۆلەکە کەمێک لاواز ببێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر ببارێت و پلەکانی گەرمایش پێنج بۆ حەوت پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە. 

کەشناسی دەشڵێت، سبەینێ شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت و لە بەشێک لە ناوچە کانی هەرێم نمەباران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێننەوە.

 

 













گەلەری