سەردێڕ:

دڵشاد شەهاب: لەگەڵ یەکێتی نەخشە رێگەیەکی تۆکمە بۆ کابینەی نوێ دادەنێین

AM:09:29:15/04/2025

808 جار خوێندراوەتەوە

جارێکیتر پارتی و یەکێتی لە پیرمام سەبارەت بە پیکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆبوونەوە و ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتیش وتی، لەگەڵ یەکێتی زۆر نزیکن لە رێککەوتن و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە.

هاوکات دڵشاد شەهاب دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی نەخشە رێگەیەکی تۆکمە بۆ کابینەی نوێ حکومەت دادەنێن و زۆر نزیکن لەوەی بگەن بە رێککەوتن بۆ پێکهینانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

 

پێشتریش ئەندامێکی شاندی یەکێتی وتبووی، کۆبوونەوەی ئەمجارەیان لەسەر دابەشکردنی ئەرکەکان دەبێت.













گەلەری