PM:11:22:14/04/2025
1504 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتوو پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن هەیە بەهۆی دەستنیشانکردنی هەڵەبجە وەک پارێزگا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانـی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، پێویستە پرسی پەسەندکردنی هەڵەبجە وەک بازنەی هەڵبژاردن وەربگێڕدرێتە سەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی ئەم پارێزگا نوێیە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ئەمە پێشوەختە، بەو پێیەی دەبێت یاساکە لەلایەن سەرۆکی کۆمارەوە پەسەند بکرێت و
دواتر لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوبکرێتەوە، دواتر بە دەرکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی بۆ
دامەزراندنی ئەم قایمقامیەت و دیاریکردنی سنوورە ئیدارییەکانی جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها، ئەمەش دەبێتە هۆی دامەزراندنی قەزای خۆجێی،
لەنێویاندا فەرمانگەی هەڵبژاردن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی
ژمارەی کورسییەکانی ئەم پارێزگایە لەسەر بنەمای دانیشتووانەکەی.