سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگێشتی وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات

PM:10:43:14/04/2025

1048 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکردووە، بەم نزیکانە خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە سەرپەرشتی سوڵتانییەتی عومان بەڕێوە دەچێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بانگێشتی وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات و وتیشی، دانوستانەکانی نێوان لایەنی ئێران و ئەمریکا بە باشی بەڕێوەچووە و پڕۆژەی ئەتۆمی گفتوگۆی لەسەر کراوە.

باسی لەوەشکرد، بەم نزیکانە خولی دووەمی دانوستانەکان لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە سەرپەرشتی سوڵتانییەتی عومان بەڕێوە دەچێت، بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە.

هەروەها، لای خۆیەوە فوئاد حسێن وەزیری دەروەی عێراق، رەزامەندی خۆی لە پڕۆسەی گفتوگۆی بەردەوام دەربڕی ئەو رۆڵەی ئەرێنییەی کە سوڵتانییەتی عومان لە ئاسانکاری دانوستانەکاندا بینیویەتی بەرز نرخاند و پشتیوانی عێراقی بۆ هەر هەوڵێک کە بەشداربێت لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دووپاتکردەوە.

هاوکات، لە کۆتایی بانگەوازەکەدا، وەزیری ئێران بانگهێشتی فەرمی فوئاد حوسێنی بۆ ئێران کردووە، لە چوارچێوەی پشتیوانی لە وتووێژی دوو قۆڵی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات.













گەلەری