PM:10:20:14/04/2025
872 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئازادکردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان و راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و بەرپرسێکی باڵای حەماسیش دەڵێت، ئەوان ئامادەی ئازادکردنی بارمتەکانن بە مەرجی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە غەززە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بەوە کردووە، ئامادەی هەموو هاوکارییەکن بۆئازادکردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان و گەڕاندنەوەی ئاگربەستی هەمیشەیی و گەرەنتی دەستبەجێی گەیشتنی مرۆیی بۆ غەززە.
باسی لەوەشکردووە،
پێویستە چوارچێوەیەک بە بێ حەماس بۆ دوای جەنگ دابرێژرێت و لە چوارچێوەی
دەوڵەتی فەڵەستیندا دەسەڵاتێکی مەدەنی حکوم بکات.
لای خۆشیەوە،
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، ئەوان ئامادەن
بۆ ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان لە بەرامبەر ئاگربەست و کشانەوەی تەواوەتی
ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
ئەو بەرپرسەی
حەماس وتوشیەتی، ئیسرائیل دەیەوێت بارمتەکانی ئازاد بکرێن بەبێ ئەوەی هەنگاو بنێتە
سەر پرسەکانی قۆناغی دووەم کە پەیوەندییان بە ئاگربەستی هەمیشەیی و کشانەوەی
تەواوەتی لە غەززە هەیە.