بەهۆی زریانی خۆڵبارین لە سێ پارێزگائ نەجەف، بەسرە، دیوانییە، زیاتر لە ٧٥٠ حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان لە هەر سێ پارێزگای بەسرە، نەجەف، دیوانییە، رایانگەیاند، نەخۆشخانەکان زیاتر لە ٧٥٠ حاڵەتی تەنگەنەفەسیان وەرگرتووە بەهۆی ئەو زریانە تۆزاوییە بەهێزەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.
ماهر عبودی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی نەجەف، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو گۆڕانکارییەی کەشوهەوا بەهۆی ئەو زریان و خۆڵەوە دروستبووە کە پارێزگاکە تووشی دەبێت، پێویستی بە کۆکردنەوەی تەواوی کادیرانی تەندروستی هەبوو، لەوانەش پزیشک و پەرستار و سەرجەم ستافی پاڵپشتی، جگە لە ئامادەکردنی بەشی فریاگوزاری بۆ روبەڕووبونەوەی حاڵەتە سەختەکانی خۆڵبارینی نەجەف، بۆ دڵنیابوون لە فریاگوزاری سەرەتایی خێرا.
وتیشی، بەڕێوەبەرایەتییەکە سلندەری ئۆکسجین و چارەسەری بۆ
تەنگەنەفەسی و حەساسیەت دابینکردووە و تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ حاڵەتی تەنگەنەفەسی وەرگیراوە.
هاوکات، خالد سەلامە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی بەسرە
رایگەیاند، ١٥٨ حاڵەتی تەنگەنەفەسی بەهۆی زریانی خۆڵ و خۆڵەوە وەرگرتووە و چاودێری
پێویستیان بۆ کراوە.
هەروەها، تەندروستی دیوانیە کۆکردنەوەی تەواوی کارمەندانی
پزیشکی و چاودێری تەندروستی راگەیاند دوای ئەو زریانە خۆڵبارینەی کە پارێزگاری گرتەوە
و ئاماژەی بەوەدا کە ٣٤٢ حاڵەتی تەنگەنەفەسی تۆمار کراوە.