سەردێڕ:

سەرۆکی پارتی: هیوادارم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێک بێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئەو سنوورە

PM:08:34:14/04/2025

816 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی رایگەیاند، دەستخۆشی لە فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات کە بە یەکدەنگی و یەکڕیزی ئەو دەستکەوتەیان بۆ خەڵکی هەڵەبجە و کوردستانیان مسۆگەر کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەسعود بارزانـی، سەرۆکی پارتی رایگەیاند، پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی هەڵەبجە و هەموو کوردستانیان دەکەم و هیوادارم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێک بێت بۆ خزمەتکردن و بوژانەوەی زیاتری ئەو سنوورە.

وتیشی، هەر لەو بۆنەیەدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین.













گەلەری