سەردێڕ:

سەرۆکی یەکێتی: هەڵەبجەییە سەربەرزەکان شایەنی هەموو پاداشت و خزمەتکردنێکن

PM:07:53:14/04/2025

1148 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، هەرچیمان لەدەستبێت دەبێت بۆ ‌هەڵەبجەی بکەین و بەپارێزگابوونیشی بەرپرسیارێتیمان زیاتر دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بەبیرمان دەهێنێتەوە کە هەموومان یەک چارەنووس و مێژووی هاوبەشمان هەیە.

وتیشی، بە یەکگرتوویی و پێکەوەییمان دەتوانین خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین.













گەلەری