PM:07:15:14/04/2025
1132 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگی بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دا، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "هیوادارین ببێته هۆی باشتربوونی ژیان و گوزه‌ران و بوژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه له هه‌مو بواره‌كاندا، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه بێ درێغیكردن، ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین".
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە پایامێکدا بڵاویکردەوە، به بۆنه‌ی ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی عێراقه‌وه له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، به گه‌رمی پیرۆزبایی له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، به فه‌رمی ناساندنی
هەڵەبجە وه‌ك پارێزگا، كه‌مترین پاداشتی قوربانی و ئێش و ئازاری هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه
تێكۆشه‌ره‌كه‌یه‌تی.
وتیشی، هیوادارن ببێته هۆی باشتربوونی ژیان و
گوزه‌ران و بوژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه له هه‌مو بواره‌كاندا،
ئه‌ركی هه‌مو لایه‌کییانە بێ درێغیكردن، ئه‌وپه‌ڕی خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن.