PM:03:33:14/04/2025
2616 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا بە ئامادەبوونی ١٧٨ پەرلەمانتار، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەستیپێکرد. پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، کۆتایی بەو پرسە دەهێنن و هەڵەبجە دەکەن بە پارێزگا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێر سێ و ١٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ١٧٨ ئەندام دەستی پێ کرد.
هاوکات، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
شهش تهوهر لەخۆ دەگرێت و تهوهری یهكهم، دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای به پارێزگابوونی
ههڵهبجه.