سەردێڕ:

وتەبێژی یەکێتی: پێمان باشە لایەنەکان بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی عێراق بەشداربن

PM:03:31:14/04/2025

1228 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی یەکێتی وتی، بەمزوانە کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهێنرێت و وتیشی، داوایان کردووە لەلایەنەکان بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشداربن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥،سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەمزوانە کابینەی نوێی حکومەت پێکدەهێنرێت و باسی لەوەکرد، کە پێیان باشە لایەنەکان بە یەک لیست لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشداربن

هاوکات لە لێدوانەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی ساڵێکە پەرلەمانی ئەوان بەهۆی ناکۆکی لایەنەکانەوە بە پێی مەحکەمەی دەستووری لە کار کەوتووە و هەر سەبارەت بە کۆبوونەوەکان لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتاییدان و هیچ پۆستێک لە ناو کۆبوونەوەکانی شاندی باڵا نەکراوە.













گەلەری