سەردێڕ:

ئاریان تاوەگۆزی: یەکێتی و پارتی دەیانتوانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بخەنە کارنامەی حکومەتەوە بەڵام نەیانکرد

PM:02:09:14/04/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگا کردنی هەڵەبجە رایگەیاند، کە هیچ کێشەیەکی یاسایی تێدا نییە و هیوادارن کێشەی بۆ دروستنەکرێت و ئەگەر نەخرێتە دەنگدانەوە ئەوان بەشداری هیچ دانشتنێکی پەرلەمان ناکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ ی نیسانی ٢٠٢٥، ئاریان تاوەگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، "لە کابینەی پێشووی حکومەتی عێراقەوە هەوڵی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەمان داوە و ئەگەر هەڵەبجە پشتگوێبخرێت ئێمەش هەڵوێستمان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، کە یەکێتی و پارتی دەیانتوانی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بخەنە کارنامەی حکومەتەوە بەڵام نەیانکرد.

ئاریان تاوگۆزی وتیشی، ئەگەر بڕیاری بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەربچێت دەبێت یەکێتی و پارتی جێبەجێی بکەن.

 













گەلەری