سەردێڕ:

یەکگرتوو: دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە حکومرانی مافەکانی هاوڵاتیبوون لەژێر پرسیاری گەورەدان

PM:02:01:14/04/2025

1104 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو لە ئەنفالدا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە دامەزراندنی حکومەت لە هەرێمى کوردستان مافەکانی هاوڵاتیبوون لەژێر پرسیاری گەورەدان.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو بڵاویکردەوە، گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی چەندین هێرش و پەلاماری رەشکوژی و جینۆساید بووەتەوە، یەکێک لەوانە جینۆسایدی بەناو ئەنفالە، لەساڵڕۆژی ئەم جینۆسایدە و پاش تێپەڕینی ٣٧ ساڵ بەسەریدا هێشتا برینەکان بەسۆیە و کاریگەرییەکانی بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە دامەزراندنی حکومەت لە هەرێمى کوردستان مافەکانی هاوڵاتیبوون لەژێر پرسیاری گەورەدان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆرێک لە خواست و داواکارییەکانی کەسوکاری ئەنفالکراوان جێبەجێنەبووە و ئەم کەیسە مرۆیی و نەتەوەییە گەورەیە لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەرەو پەراوێزخستنی زیاتر رۆیشتووە.












گەلەری