PM:12:39:14/04/2025
816 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای گشتی پڕکردنەوە و خزمەتگوزاری غاز لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند،ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سیستمی غازی شلیان بۆ دانراوە گەیشتووەتە ٧٤ هەزار و ٥٠٠ ئۆتۆمبێل، هەروەها ٢٦ وەرشەی چاكردنەوە ئەو ئۆتۆمبێلانە لە سەرتاسەری عێراق هەن جگە لە هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، فازل عەبدولحسێن، بەڕێوەبەری بەشی غازی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیاکە رایگەیاند، ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە سیستمی غازی شلیان بۆ دانراوە لە سەرتاسەری عێراق گەیشتوەتە ٧٤ هەزار و ٥٠٠ ئۆتۆمبێل.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو وەرشانەی کە کار
لەسەر زیادکردنی سیستەمی غازی ئۆتۆمبێل دەکەن بریتین لە ٢٦ وەرشە کە هەشتیان لە
بەغدان و ئەوانی دیكەش بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون جگە لە هەرێمی کوردستان.
باسی لەوەشکرد، پلانێک هەیە بۆ دروستکردنی دوو
وەرشەی نوێ لە ئەمساڵدا، ئەوەش داواكاری بۆ گۆڕینی ئۆتۆمبێلی زیاتر بۆ کارکردن بە
غاز زیاد بووە، هەروەها کۆمپانیاکە لە پرۆسەی زیادکردنی وەرشەدایە لە ناوچە دوورەکانی
وڵات لەوانە پارێزگای نەینەوا و ئەنبار.