سەردێڕ:

عەلی سەعدون: هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە هەناردەکردنی نەوت دەستپێناکاتەوە

AM:11:44:14/04/2025

1856 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو بڕە نەوتەی لە هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ رەوانە دەکرێت، ئۆپێک لە پشکی عێراقی دەیبڕێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، عەلی سەعدون، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق وتیشی، هەرێم لەسەر دەستی دەستی کردن و قۆستنەوەی قاچاخچێتی نەوت دەژی و پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز رەتدەکاتەوە .

باسی لەوەشکرد، هەرێم رێگری لە کارمەندانی وەزارەتی نەوت دەکات بە گەیشتن بە کێڵگە نەوتییەکان بۆ سەرپەرشتیکردن و بەرهەمهێنان و هەناردەکردن.

هاوکات، دەشڵێت هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە هەناردەکردنی نەوت دەستپێناکاتەوە سەرەرای داواکارییە بەردەوامەکانی حکومەتی ناوەند سەبارەت بەم پرسە.













گەلەری